جیهان

گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا هێرشیان كردە سەر عەین عیسا


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا هێرشیان كردووەتە سەر "عەین عیسا و سەرێكانی و گرێ‌ سپی" و گوندەكانی دەورووبەری.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە، هێزەكانی هەسەدە وەڵامی هێرشەكانیان داوەتەوە و بەهۆیەوە ٣ چەكدار كوژراون و ٧ی تریش برینداربوون.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەشدا هاتووە، سوپای توركیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ئەو ناوچانە.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 12:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر