کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بنكەیەكی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان كرد


بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان لە باشوری كەركوك ٧ تیرۆریستی داعش كوژران.

بە پێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بنكەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی "وادی شای" لە باشوری كەركوك بۆردوومان كردووە، هاوكات دوای بۆردومانەكەش هێزێكی هاوبەش لە هەواڵگری عێراق و لیوای ٤٥ی سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی بۆردوومانەكە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە ٧ تیرۆریستی داعش كوژراون، هاوكات ئەو هێزە هاوبەشە دەستیان گرتووە بەسەر دوو پشتێنی تەقینەوە و ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی تردا.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 12:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر