تەندروستی

شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بە شێوەیەكی مەترسیدار لە ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە


شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێرا و مەترسیدار لە ئیتاڵیا تەشەنە دەكات و ڕێكخراوی تەندروستیش ڕایگەیاند، دڵنیانەبوونەتەوە كە كام ڤاكسینی ڤایرۆسەكە بێ مەترسییە.

شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێرا و مەترسیدار لە ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە و تەنها لە ماوەی (٢٤) سەعاتی ڕابردوودا نزیكەی (١٠) هەزار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە و (٢٧٤) كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

(بۆریس جۆنسن) سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش ڕایگەیاند، پێویستە ئەوروپا خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بڵابوونەوەی كۆرۆنا، بە هەمان ئەو مامەڵەیەی كە لەگەڵ ڤایرۆسی (H1N1)دا كراوە.

هاوكات ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش ڕایگەیاند، تا ئێستا بۆیان پشتڕاست نەكراوەتەوە كام ڤاكسینی ڤایرۆسەكە مەترسی و لێكەوتەی لاوەكی لەسەر مرۆڤ هەیە.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 11:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر