جیهان

خامنەیی: ئەگەر پێویست بكات ئاستی پیتاندنی یۆرانۆم دەگەیەنینە ٦٠٪


(عەلی خامنەیی) ابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ڕەنگە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بگاتە لە سەدا ٦٠.

(عەلی خامنەیی) ئاماژەی بەوەكرد، دەستپێشخەرییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی (ئەمریكا و ئەوروپا)، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نادادپەروەرانەیە و یاریكردنە بە كات و جێگەی متمانەی ئێران نییە. وتیشی، تاران دەستبەرداری لۆژیكی بەرنامەی ئەتۆمی نابێت.

(عەلی خامنەیی) جەختیشیكردەوە بە پێی بەرژەوەندی و پێداویستی وڵاتەكەی، تا ئەو جێگایەی كە بكرێت تەنانەت تا پیتاندنی ٦٠٪ی یۆرانیۆمیش بەرەوپێش دەچن و پاشەكشێ ناكەن. ڕاشیگەیاند، هەر كات ئەمریكا گەڕایەوە بۆ بەڵێنەكانی، تارانیش پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەوە.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 11:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر