ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە جیهاندا ٦٦ دۆلاری تێپەڕاند


بۆ یەكەمین جار لە دوای زیاتر لە ساڵێك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە جیهاندا ٦٦ دۆلاری تێپەراند، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی ڕۆژئاوای تەكساسیش بە ٦١ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی نەوت لە جیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦.٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە كێڵگە نەوتیەكانی تەكساس بەهۆی ساردی و سەرماوە كاركردن تێیدا وەستاوە.

بە پێی پێشبینی وڵاتانی فرۆشی نەوت، تا كۆتای ئەمساڵ نرخی نەوت زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ دووبارە بوژاندنەوەی ئابوری جیهان لە دوای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە.

گروپی (گۆڵدمان ساكس)ی ئەمریكی پێشبینی دەكات بەم نزیكانە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی لە چاوەڕوننەکراو ‏تۆمار بكات كە زۆر لەو ئاستەی پێشتر هەیبووە زیاتر بێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بڕی خواستی گشتی لەسەر وزەی ‏نەوت و ئاستی خستنەبازاڕ لەلایەن ئۆپیك پڵەسەوە.‏

گۆڵدمان ساكس گروپ پێشبینی دەكات نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بۆ ٧٥ دۆلار بەرزببێتەوە بەهۆی هاوپەیمانی ئۆپیك ‏پڵەس كە لە ١٣ وڵاتی ئەندام پێكهاتوون و ١٠ وڵاتی دیكەشیان لەگەڵدایە.‏



مانگ پێشتر - Feb 23 2021 9:20AM
Print Friendly and PDF
زیاتر