داوا دەکرێت ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە ماڵەوە ڕاگیرێن تاوەکو بڕیار لە چارەنوسیان دەدرێت

2021-07-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی سوپاسی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکات بە مەبەستی پابەندبوونیان بە بڕیاری لێکردنەوەی لەزگەی ڕەش لە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان و کارنەکردنیان بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.

"مقەدەم سامر ستار" لێپرسراوی مەفرەزەکانی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای بڕیارەکەی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جام ڕەش و تابلۆ گۆڕاو و خاوەنی چەکی بێ مۆڵەت، ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان پابەندی بڕیارەکەبوون، ئەوەش جێگای دەستخۆشیە و سوپاسیان دەکەن.

داواشی لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کرد ئۆتۆمبێلەکانیان لە ماڵەوە ڕاگرن تاوەکو بڕیار لە چارەنوسیان دەدرێت.