ئابوری

پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرز ببێتەوە


چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەخۆیەوە ببینێت.

گروپی (گۆڵدمان ساکس گروپ)ی ئەمریکی پێشبینی دەکات بەم نزیکانە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی لە رادەبەدەر تۆمار بکات کە زۆر لەو ئاستەی پێشتر ھەیبووە زیاتر بێت، ئەمەش بەھۆی بەرزبوونەوەی بڕی خواستی گشتی لەسەر وزەی نەوت و وەڵامدانەوەی بە بڕی خستنەڕوی گشتی لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە.

گۆڵدمان ساکس گروپ پێشبینی دەکات نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بەرز ببێتەوە بۆ ٧٥ دۆلار بەھۆی ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس کە لە ١٣ وڵاتی ئەندام پێکھاتوون و ١٠ وڵاتی دیکەشیان لەگەڵدایە، ئەمەش ھاوسەنگی بازاڕ دوا دەخات بەتایبەتی دوای پاشەکشەی خێرای کەمبونەوەی بڕی پاشەکەوتکراوی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوتەوە.



مانگ پێشتر - Feb 22 2021 5:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر