ئابوری

لیرەی سوری دابەزینی پێوانەیی تۆمار کرد


لیرەی سووری دابەزینی پێوانەیی تۆمار دەکات لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دا.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا لیرەی سووری دابەزینی پێوانەیی تۆمار دەکات لە ئاست دۆلاری ئەمریکی دا، کاتێک نرخی گۆڕینەوەی یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دیمەشقدا بە (٣٤٥٠) لیرەی سوری مامەڵەی پێوەکرا.
دوای سەپاندنی سزا ئابووریەکانی سەر سوریا و ئەو رەوشە سیاسی و ئابووریەی وڵاتەکەی تێکەوتووە،لیرەی سوری بە رێژەی لە ١٨٪  دابەزینی بەخۆوە بینی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دا.
لەلایەکی دیکەوە چاودێرانی ئابووری جگە لە مەسەلەی سەپاندنی سزاکانی سەر سوریا، ھۆکاری ئەم دابەزینە زۆرەی نرخی لیرە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواستی گشتی لەسەر دۆلاری ئەمریکی، کە لە توانای دامەزراوە نەختینەییەکانی ئەو وڵاتەدا نیە بڕی پێویست لەو جۆرە دراوە قورسانە دابین بکات.
 ئەگەرچی لەھاوینی ڕابردوو نرخی لیرە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ٣ھەزاری تێپەڕاند،بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک دۆلار بە ٣٤٥٠ لیرە دیاری کراوە.



مانگ پێشتر - Feb 22 2021 3:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر