ڕوسیا پێشەنگی وڵاتانی جيهانە لە فرۆشتنی چەکدا
ڕوسیا پێشەنگی وڵاتانی جیھانە لە فرۆشتنی چەکدا و لە ساڵی ٢٠٢٠دا حکومەتی ڕوسیا بە بڕی ١٣ ملیار دۆلار چەکی فرۆشتووە.
کۆمپانیای (ڕۆس ئەبۆرون ئێکسپۆرت)ی تایبەت بە بازاڕکردنی چەکی ڕوسی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ساڵی ٢٠٢٠ وێڕای سزا سەپێنراوەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمپانیاکەیان توانیویەتی بەبڕی ١٣ ملیار دۆلار بەرھەمە سەربازییەکانی ڕوسیا بفرۆشێت،ھاوکات ئەو بڕەش وای لە روسیا کردوە لە لوتکەی وڵاتانی ھەناردەی چەک و بەرھەمە سەربازییەکان بمێنێتەوە.
بە پێی کۆمپانیای (ڕۆس ئەبۆرون ئێکسپۆرت)ی تایبەت بە بازاڕکردنی چەکی ڕوسی، لە ئێستادا وڵاتەکەیان لەگەڵ ٥٠ وڵاتی جیھاندا مامەڵەی بازرگانی چەک و بەرھەمە سەربازییەکان دەکات.
|