بریاڕ بوو پاڵەوانێتی CFL2 بۆ ئەمجارە لە شانۆی رۆمانی لەناو پارکی ھەواری شار بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەرێوەبچێت و چەند یاریزانێکی نێودەوڵەتیش تێدا و بەشدارببن.
بەڵام بەھۆی دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە ئیڤێنتی CFL٢ دوادەخرێت. لەگەڵ باشبونی دۆخی تەندروستیدا بەروارێکی نوێ دادەنێین.
جێی ئاماژەیە ، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەز ( سی ئێف ئێڵ) کەبۆ یاری (ئێم ئێم ئەی) ھونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان بە بەشداری ۲٠ یاریزانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسلێمانی بەڕێوەچوو، ناوەندی وەرزشی کوردستانيش بڕیاریدا بەشی دووەمی کێبڕکێکە ئەنجام بدات.