ئابوری

پێشبینی داڕمانی بتکۆین دەکرێت


دوای تۆمارکردنی ئاستی پێوانەیی نرخ، بت کۆین داڕمانی سەرسوڕھێنەر بە خۆوە دەبینێت.

دوای ئەوەی دراوی بتکۆین لە چەند مانگی رابردوو ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد لەبەرزبوونەوەی نرخەکەیدا، پسپۆڕانی ئابووری رووسیا پێشبینی دەکەن ئەو دراوە داڕمانی بێوێنە بە خۆیەوە ببینێت.

توێژەرانی ئابوری لە پەیمانگای روسی بۆ دیراساتی ستراتیژی ئاشکرایانکردوە، دراوی بتکۆین دابەزینێکی چاوەڕوان نەکراو بە خۆوە دەبینێت، بەھۆی ئەوەی وەبەرھێنەران دەکەونە کۆکردنەوەی پاشەکەوتەکانیان و ئەم گەشەیەی ئێستای بتکۆیین لەکار دەکەوێت و بە شێوەیەکی خێرا دادەبەزێت.

بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بتکۆین لە چەند مانگی رابردوو بە رێژەی %٦٦ دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی پێدانی گەورە سەرمایەدار (ئیلۆن ماسک)ی بەرەچەڵەک کەنەدی، کاتێک راشکاوانە ئاماژەی بە گرنگی بەکارھێنانی ئەم دراوە کرد لە مامەڵە بازرگانییەکاندا، بەوەش کار گەیشتە ئەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر بەرزببێتەوە بۆ سەرو ٥٧ ھەزار دۆلار، کە ئەمەش ئاستێکی پێوانەیی و مێژووییە بۆ ئەم جۆرە دراوە ژمارەییانە.



مانگ پێشتر - Feb 21 2021 10:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر