پلەکانی گەرما لە پارێزگای کەرکوک بەرزتر دەبنەوە

2021-07-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی گەرما عێراقی گرتووەتەوە، لە شارەکانی ھەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما لە ٤٩ پلەی سیلیزی نزیک بووەتەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی کەرکوکیش دەڵێت، شەپۆلی گەرما تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام دەبێت، بەپێی پێشبینییەکانیش رۆژی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقین تۆمار دەکرێت، کاسبکارانی کەرکوکیش دەڵێن، بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما، کار و کاسبییان لاواز بووە و ھاوڵاتیان بە رۆژ کەمتر روو لەبازاڕەکان دەکەن.