٩٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجە دەکەن

2021-07-25
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
٩٠ ھەزار گەشتیار لەرۆژانی جەژندا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجەیان کردوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە رایگەیاند، بەراورد بەجەژنی رابردوو رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە زیادیکردوە و بەگشتی لە چوار رۆژی جەژندا ٩٠ ھەزار و ٩١ گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردوە، لەکاتێکدا جەژنی رابوردوو ٧٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردبوو.