کوردستان

روونکردنەوەیەک لە دادگای تێھەڵچوونەوەی سلێمانییەوە


دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، حزب دەستی بەسەر دادگای سلێمانیدا نەگرتووە و بە ھیچ شێوەیەک لە کاری پیشەیی و سەربەخۆیی و بێلایەنی و دادگەری لایان نەداوە و و ھەوڵی لەو جۆرەش نەبووە.

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دەزگایەکی راگەیاندنی سەر بە یەکێک لە حزبەکان، ھەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە کە لێدوانێکی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستانە و  وتویەتی حزب دەستی بەسەر دادگای سلێمانیدا گرتووە. 

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند، بە ‌توندی رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە، بۆ ھەموولایەکی دووپاتدەکەنەوە و بە ‌ھیچ شێوەیەک لە کاری پیشەیی و سەربەخۆیی و بێلایەنی و دادگەری لایان نەداوە و ھەرگیز دەستێوەردانیشیان قبوڵ نەکردووە و ھەوڵی لەو جۆرەش نەبووە.

دادگای سلێمانی داوا لەو دەزگایە و پەرلەمانتارە دەکات ھەوڵی ئەوە نەدەن ناو و ناوبانگی دادگای سلێمانی لەکەدار بکەن و بیانخەنە ھاوکێشەی ململانێ سیاسییەکانەوە، چونکە بە ‌دڵنیاییەوە سەرکەو‌توو نابن و ناتوانن ببنە بەربەست لە ‌رێڕەوی کارەکانی دادگای سلێمانی.



6 ڕۆژ پێشتر - Feb 20 2021 8:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر