بێگەرد تاڵەبانی: ٦٠ کۆمپانیا کێبرکێی لەسەر دروستکردنی نۆ بەنداو دەکەن

2021-07-25
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ دروستکردنی نۆ بەنداو، حکومەتی ھەرێمی کوردستان سێزدە ملیار و چل ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکردوە و ئێستا ٦٠ کۆمپانیا کێبڕکێ دەکەن لەسەر دروستکردنی.

سەبارەت بە وشکەساڵیش وەزیری کشتوکاڵ وتی، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە راپۆرتێکیان بۆ ئەو مەبەستە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران تا بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.