ھەناردەی غازی ئێران بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق دەستیپێکردەوە

2021-07-25   |  
عێراق ئێران غاز
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق دەستپێکردنەوەی ھەناردەی غازی ئێرانی بۆ وڵاتەکە راگەیاند.

"ئەحمەد عەبادی" وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێران رۆژانە ٤٧ ملیۆن مەتر سێجا غاز ھەناردەی عێراق دەکات، ٣٠ ملیۆنی بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و ١٧ ملیۆنیش بۆ پارێزگاکانی باشور، بەردەوامیشن لە چاکسازی کردن لە سیستمی کارەبادا. 
دەستپێکردنەوەی ھەناردەی غازی ئێرانی بۆ عێراق دوای ئەوە دێت کە،  راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردبۆوە، ئێران ھەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە باشور و ناوەڕاستی عێراق رۆژانە بەبڕی ١٩ ملیۆن مەتر سێجا کەمکردۆتەوە، ئەوەش نزیکەی ھەزار مێگاوات کارەبای وڵاتەکەی کەمکردبۆوە.