وەزیری بەرگری ئەمریکا: پێویستە سوپای ئەفغانستان پێشڕەوییەکانی تاڵیبان رابگرن
2021-07-25
|
ئەمریکا ئەفغانستان تاڵیبان
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، دەبێت سوپای ئەفغانستان پێشڕەوییەکانی تاڵیبان رابگرن.
"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەرکی یەکەمی ھێزەکانی ئەفغانستان ئەوەیە کە لە تواناکانی خۆیان دڵنیابن و پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی "تاڵیبان" رابگرن، بەر لەوەی ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە بدەن کە لە ژێر دەستی تاڵیباندایە.
سوپای ئەفغانستانیش رایگەیاندووە، سەقاڵی چاکسازین لە جەنگی دژ بە "تاڵیبان" و جەخت دەکەنەوە لەسەر پاراستنی ناوچە گرنگەکانی وەک "کابول"ی پایتەخت و دەروازە سنورییەکان و ژێرخانی ئابوری.
|