عێراق پێنجەم ھەناردەکاری نەوتە بۆ چین

2021-07-24   |  
چین عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی گومرگی چین، عێراق پێنجەم ھەناردەکاری نەوتە بۆ ئەو وڵاتە.

لە نوێترین داتاکانی ئەو فەرمانگەیەدا ھاتووە، لە مانگی حوزەیراندا چین بڕی ٩ ملیۆن ٣٦٣ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە ١٠ وڵات ھاوردەکردووە.
لە داتاکاندا ھاتووە، سعوودیە و رووسیا لە ھەناردەکردنی نەوت بۆ چین پارێزگاریان لە پێگەکانیان کردووە، بە جۆرێک لە مانگی حوزەیراندا، سعوودیە ملیۆنێک و ٦٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە، رووسیاش  ملیۆنێک و ٥٥١ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەناردە کردووە.
ھەر لە داتاکاندا ھاتووە، عوممان سێیەم و ئەنگۆلا لە پلەی سێیەم و چوارەمدان، عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە رۆژانە ٢٤ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە ٨٢٨.٣٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.