کونسوڵخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێک لەبارەی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دھۆک بڵاودەکاتەوە
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی دادگایکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دھۆک بڵاوکردەوەو تێدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوە.
لە راگەیەندراوێکی کوسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر ھاتووە، بە وردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانمان کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی_کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەری.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوە.
|