هەمەڕەنگ

یەکەم نەشتەرگەری لەدایکبوونی مندالێک لە ڕەحمێکی چێنراودا ئەنجامدرا


ماڵپەری " میدکال ئێکسپرێس"ھەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی فەرەنسادا بۆ یەکەمجار بەسەرکەوتووی منداڵێک لە ڕەحمێکی چێنراودا لەدایکبوو.
ھەر لە درێژەی ھەواڵەکەدا، جان مارک  سەرۆکی بەشی تەندروستی زنان لە نەخۆشخانەی "  فوش " ئاماژەی بەوەکرد، خۆشبەختانە تەندروستی دایک و منداڵەکەش زۆرباشە نەشتەرگەرێکی سەرکەتوومان ئەنجامدا .
ئەوەی جێی سەرنجە،دایکی ئەم منداڵە تازە لە دایکبووە تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٩ دا نەشتەرگەری چاندنەوەی ڕەحمی بۆ کراوە ، ئەمەش بەھۆکاری ئەوەی ئەم ژنە ھەر لە  لەدایکبوونیەوە ڕەحمی نەبووە، ئەم حاڵەتەش لە نێوان ٤ ھەزار و ٥٠٠ ژندا یەکێکیان تووشی دەبێت .

ھاوکات یەکەم نەشتەرگەری چاندنەوەی ڕەحم لە وڵاتی سوید لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا .



هەفتە پێشتر - Feb 18 2021 4:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12