تەندروستی عێراق: جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، ٥٠٪ ی ئەو حاڵەتانەی تۆمار دەکرێن، توشبووی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنان.
"تەمیمی" ھۆشداری توندی داوە و رایگەیاندووە، جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و لە ماوەی ٣ ڕۆژی رابردووشدا زیاتر تەشەنەی کردووە، ٥٠٪ ی ئەو حاڵەتانەشی تۆمار دەکرێن، توشبووی جۆرە نوێیەکەن و زۆربەیان گەنج و منداڵن.
ڕاشیگەیاند، لە دوای کۆتاییھاتنی قەدەغەی ھاتووچۆ، دەبێت ھاووڵاتیان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بن، غەرامەکردنی ھاووڵاتیانیش بۆ کۆکردنەوەی پارە نییە، بەڵکو ھۆشیارکردنەوەی خەڵکە.
|