ئابوری

نرخی نەوت بەرزترین ئاست تۆماردەکات


بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو ٦٥ دۆلار. 

بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرمایەی ویلایەتەکانی ئەمریکا و بە تایبەتی "تەکساس"ی گرتووەتەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەو وڵاتە بەبڕی زیاتر لە ٤ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە و قەیرانی وزە دروستبووە. 

بە کاریگەری ئەو رەوشەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ١.٤% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٦٥ دۆلار و ٢١ سەنت، ئەوەش یەکەمین جارە لە ماوەی ساڵێکدا کە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.



مانگ پێشتر - Feb 18 2021 9:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر