نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵێک بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و رۆژی چوار شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ٦٥ دۆلار.
ھاوکات نرخی نەوتی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەرو ٦٠ دۆلار.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو شەپۆلە سەرمایە دەگەڕێتەوە، کە بووە ھۆی وەستانی بیرە نەوتەکان و پاڵاوتکەگانی ئەمریکا.
|