کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی بە ئاڕاستەی کەناراوەکانی رۆژئاوا تاقیکردەوە

2024-02-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ جاری چوارەم، لەماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکدا کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی کروزی بە ئاڕاستەی کەناراوەکانی رۆژئاوا تاقیکردەوە و دەڵێت، مووشەکەکان مووشەکی ستراتیژین.

سوپای کۆریای باشوور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی لە جۆری کروز ئاڕاستەی کەناراوەکانی رۆژئاوا کردووە، ئەمەش چوارەمین جارە لەماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکدا ئەو وڵاتە مووشەک بەرەو کەناراوەکانی رۆژئاوا ھەڵبدات.

ھاوکات، کۆریای باکوور ڕایگەیاند، ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەی کەناراوەکانی رۆژئاوای دەکات، مووشەکی ستراتیژین، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ڕەنگە مووشەکەکان توانای ئەتۆمییان ھەبێت.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، سەرەتای ھەفتەی رابردوو کۆریای باکوور ھەڵدانی مووشەکێکی نوێی لەجۆری کروز تاقیکردەوە و کیم جۆن ئون سەرۆکی ئەو وڵاتەش ئامادەی ھەڵدانی مووشەکەکە بوو.