مامۆستا و چالاکوانێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و سەنتەری میترۆش دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە پێشێلکردنێکی زەقی ئازادی رادەربرینە.
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی تێکۆشەر حسێنە کە مامۆستا و چالاکوانێکی ناسراوی سۆرانە، مەسعود حسێن، برای ئەو چالاکوانە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر براکەی لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە پەیوەندی پێکراوە و ئەمڕۆش خۆی چووەتە ئاسایش، بەڵام دواتر ئازاد نەکراوە.
وتیشی، تائێستا نازانن ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی لەسەر چییە، بەڵام لەرێگەی ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخشەوە بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی دەکەن.