راپرسییەک: ئاستی جەماوەری بایدن لە مانگی رابردوو زیاتر دابەزیوە

2024-02-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەپێی نوێترین راپرسی، ئاستی جەماوەری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دابەزیوە و ئەمریکییەکان نیگەرانی رەوشی ئابووری و کۆچی نایاسایین.

بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن دامەزراوەی رۆیتەرز و ئبسۆس ئەنجامدراوە، لە مانگی رابردووی ئەمساڵ، ئاستی جەماوەری بایدن زۆر دابەزیوە، بەشێوەیەک تەنھا ٣٨٪ی بەشداربووان پشتیوانی ئەرکەکانیان کردووە وەک سەرۆکێک، لەکاتێکدا لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ٤٠٪ بەشداربووان پشتیوانییان بۆ دەربڕیبوو.

لە راپرسییەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ١٧٪ی بەشداربووان پێیانوایە کۆچی نایاسایی گەورەترین کێشەیە کە روبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە، ئیدارەی بایدنیش لە مامەڵەکردن لەگەڵ زۆربوونی کۆچبەران لە سنوری ئەمریکا و مەکسیک سەرکەوتوو نەبووە.ھەروەھا ٢٢%ی بەشداربووان نیگەرانییان لە رەوشی ئابوری و ئاستی ھەڵاوسان و لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەربڕیوە. 

سێیەکی بەشداربووانیش، کە لە نێویاندا ٤٧٪ی دیموکراتەکان ھەبووە وتویانە، وڵاتەکەیان بە ئاڕاستەیەکی ھەڵەدا ھەنگاو دەنێت.

بەپێی راپرسییەکی دیکەش کە ھەر لەلایەن رۆیتەرز و ئبسۆس کراوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە شەش خاڵ لەپێشەوەیە.