جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کرد

2024-01-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەیمس گۆلدمان، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرھاتن، پیرۆزبایی لە جەیمس گۆلدمان کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دووپاتکردەوە.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا، سوپاسی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، کە لە ھەرێمی کوردستان وەکو کونسوڵی گشتیی ووڵاتەکەی دەستبەکاربووە، ھەروەھا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کردەوە.