ئابوری

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کورتھێنانی دارایی لە بودجەی عێراق چارەسەر دەکات


مەزھەرمحەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ  ( ٧٥ دۆلار) دەتوانێت کێشەی کورتھێنان لە بوودجەدا چارەسەر بکات .
ڕاوێژکارەکەی کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، خاڵی ھاوسەنگ لە بودجەدا پێویستی بەوەیە تێکڕای ساڵانەی نرخی نەوتی ھەناردەکراو لەنێوان  ٧٥ بۆ ٨٠ دۆلاردا بێت، بەو جۆرەش کێشەی کورتھێنان بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت و چیتر پێویست بە قەرزکردن ناکات بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانەکە.
رونیشیکردووەتەوە، نرخی ئێستای نەوت بەرزترە لەو نرخەی لە بودجەدا دیاریکراوە، ئەوەش سودی دەبێت بۆ حکومەت  بەتایبەت کە بەرەو کەرەنتینەیەکی نوێ دەڕوات.
لە کۆتایی ساڵی  ٢٠٢٠ ئەنجومەنی  وەزیرانی  عێراق  لە ڕەشنوسی  بودجەی  (٢٠٢١)  دا  کە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردبوو تیایدا تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی بە( ٤٢ ) دۆلار خەمڵێنراوەو قەبارەی کورتھێنانی پلان بۆ دارێژراویش  بە نزیکەی (٦٠) ترلیۆن دینار بووە.


مانگ پێشتر - Feb 17 2021 10:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر