تۆمەتبارانی کوشتنی بازرگانەکەی سنوری کەرکوک سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرکرا

2024-01-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تۆمەتبارانی کوشتنی بازرگانێکی کورد لە سنوری کەرکوک سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرکرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی کەرکوک، لە دادگای کەرخ سزای لە سێدارەدان بۆ تۆمەتبارەکانی کوشتنی ئەو بازرگانەی لە گوندی سەقزلی لە سنوری کەرکوک ھەشت مانگ لەمەوبەر لە نێو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا دەرکراوە.

رۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ بازرگانێکی نەوت بەناوی"ئارام عاسی"لەناو باخەکەی لە ناوچەی سەقزلی لە سنوری کەرکوک کوژرا، دواتر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی مولتەقا لە باشوری کەرکوک، سێ پورزای ئارام و خێزانەکەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە دەستگیرکران.