ئابوری

بڕیار لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەدرێت


وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێمیش دەڵێت، ھێشتا ھیچ نوسراوێکی ڕەسمییان پێنەگەیشتووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران چارەسەر کراوە و بڕیاردراوە بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی"٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦" کە بڕی ٢٦٨ ملیار دینارە، رێوشوێنە کارگێڕییەکانیش تەواو کراوە.
ھاوکات " نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە دوو ھەفتەی رابردوودا داوای زانیاری و بڕی پارەی داواکراوی جوتیارانیان کردوە، بە نوسراوی رەسمی ھەموو زانیارییەکانیان رەوانەی حکومەتی عێراق کردوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە سەبارەت بە دابەشکردنی پارەی جوتیارانی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦.


مانگ پێشتر - Feb 16 2021 10:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر