هەمەڕەنگ

پێشبینی دەکرێت جیھان ڕووبەروی گرفتی گۆڕانکاری کەشوھەوا و جەنگە بایلۆجییەکان ببێتەوە.


"بێڵ گەیتس" ملیاردێری ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ، پێشبینی دەکات لە دوای کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا ، جیھان ڕووبەروی گرفتی گۆرانکاری کەش و ھەوا و جەنگە بایلۆجییەکان ببێتەوە .

بێڵ گەیتس ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، زیادبونی قەبارەی گازە گەرمەکان کە ساڵانە کاریگەری لەسەر ڕوپۆشی زەوی دروست دەکەن، لەساڵانی داھاتوودا زیانی گەورەیان دەبێت و دەبنە ھۆی شەکەت بونی زەوی ، ئەگەر بێتو بە زوترین کات چارەسەریان بۆ نەدۆزرێتەوە ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە لە دوای کۆرۆنا ، یەکێکی تر لەو مەترسیانەی لەسەر جیھان دروست دەبێت ، سەرھەڵدانی جەنگە بایلۆجییەکانە ، کە وڵاتان لەرێی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکانەوە ھەرەشە لەسەر یەکتر دروست دەکەن .




هەفتە پێشتر - Feb 15 2021 12:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12