ئابوری

پێشبینی دەکرێت لە ٣ ساڵی داھاتوودا ئابوری عێراق جارێکی تر گەشە بکاتەوە


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە ، لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابوری عێراق بەرێژەی لە سەدا ١١ زیانی بەرکەوت ، ئەوەش بەھۆی کەمبونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و کەمبونەوەی بەرھەمھێنانی نەوت و دابەزینی نرخەکەی ، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ، کورتھێنانی دارایی کە رێژەکەی لە سەدا ٢٠ ە ، رێگریکردوە لەوەی حکومەت بتوانێـت چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئابوری بدۆزێتەوە .
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیشی کردوە لە ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دا ئابوری عێراق بەرێژەی لە سەدا ١.٢ بۆ لە سەدا ٣.٩ ببوژێتەوە و بەردەوام بێت لە گەشەکردن تا لە ٢٠٢٤ دا دەگاتەوە ئەو ئاستەی پێش بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تێیدا بووە.



2 مانگ پێشتر - Feb 15 2021 11:34AM
Print Friendly and PDF
زیاتر