ئابوری

بۆ یەکەم جار نرخی بەرمیلێک نەوت ٦٣دۆلاری تێپەڕاند


بۆ یەکەم جار لە دوای یەک ساڵ ، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ٦٣ دۆلاری تێپەراند .

ئەمرۆ لەگەڵ کردنەوەی بازارەکاندا ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ، ئەوەش بۆ یەکەمین جارە لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە ، بە ووتەی شارەزایانیش ھۆکاری بەرز بونەوەی نرخی نەوت ، بەردەوامیی بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنایە لە وڵاتانی جیھاندا کە چاوەروان دەکرێت لە داھاتوودا رۆڵی بەرچاویان لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەدا ھەبێت .



مانگ پێشتر - Feb 15 2021 11:26AM
Print Friendly and PDF
زیاتر