وەرزش

ئەیسی میلان دەیەوێت گرێبەستەکەی دیاز بکاتە ھەمیشەیی


یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەستی براھیم دیازی ھێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بکاتە ھەمیشەیی و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە گفتوگۆکانی دەستپێ دەکات.
دیازی تەمەن ٢١ ساڵە ھاوینی ڕابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ڕۆسێنێرییەوە کرد و لە ماوەی شەش مانگی یاریکردنیدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.
بە پێی ھەواڵێکی سایتی گۆڵ ئیدارەی یانەی ئەیسی میلان بە تواناکانی ئەو یاریزانە سەرسام بوون و سەرەڕای ئەوەی لە گرێبەستی خواستنەکەیدا مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانەیان نییە, بەڵام دەیانەوێت دیاز بکڕنەوە.
سایتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدیش ڕەنگە ئامادەی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بێت و دەیانەوێت لە ڕێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێکەوە قەرەبووی ئەو زیانە داراییانە بکەنەوە کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەریان کەوتووە.
دیاز لە ٢٥ یارییدا لەگەڵ ئەیسی میلان لەم وەرزەدا چوار گۆڵی کردووەو دوو گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروستکردووە.



هەفتە پێشتر - Feb 14 2021 3:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123