زینەدین زیدان : ڕاھێنەری کردنی فەرەنسا ئامانجی منە
ئەگەرچی زینەدین زیدان باس لە داھاتووی خۆی بکات ، بەڵام سەرباری ئەوەش وتی بون بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی فەرەنسا ئامانجی منە.
زیدان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەیدا بەر لە یارییەکەی ڤالنسیا ڕایگەیاند ، دەمانەوێت بەردەوام بین لەوەی کە دەیکەین ، یارییەکەی ئەمجارەشمان دەرفەتێک دەبێت بۆ نیشاندانی توانی و پێشکەوتنمان و یاریزانەکانیش پابەندن .
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیدان وتیشی ، سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی فەرەنسا ئامانجێکی من بووە کە ھەر لە سەرەتای راھێنەریمەوە ئەو ئامانجەم ھەبووە ، بەڵام ئێستا من لێرەم .
لەبارەی لالیگاوە زیزۆ ئاماژەی بەوەکرد ، کە ھێشتا ٤٨ خاڵ ماوە و تا کۆتایی تێدەکۆشین و ھەموو ھەوڵێک دەخەینە گەڕ.
ئەو راھێنەرە باسیشی لەوە کرد، کە ریاڵ مەدرید خاوەن تیپێکی لاو و نایابە ، ژمارەیەک یاریزانمان ھەیە کە شایستەی ئەوەن کاتی زیاتر یاری بکەن
لە کۆتایدا قسەی لەسەر ھازارد کرد و وتی ، وورەی زۆر بەرزە و بە زوترین کات دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
|