ماکس ڤێرشتابن یەکەم پێشبڕکێی خێرایی لە مێژووی فۆرمۆلا وەن بردەوە

2021-07-18   |  
پێشبڕکێی خێرایی فۆرمۆلا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ماکس ڤێرشتابنی شۆفێری تیپی رێد بۆڵ یەکەم پێشبڕکێی خێرایی لە مێژووی فۆرمۆلا وەن بردەوە بەمەش لە پێشەوەی ریزبەندی بەشداری لە پێشبڕکێی کۆتایی قۆناغی بەریتانیای پاڵەوانێتی جیھانی فۆرمۆلا وەن دەکات.

بۆ یەکەم جار لە مێژووی فۆرمۆلا وەن لە بری قۆناغی سێیەمی پاڵاوتن پێشبڕکێی خێرایی بەڕێوەچوو کە ریزبەندی شۆفێران لە پێشبڕکێی کۆتایی دیاری دەکات و پێشبڕکێکەش بە ئامادەبوونی ٩٠ ھەزار ھاندەر بەڕێوەچوو.
خاڵەکانی پێشبڕکێی خێرایی ئەم پێشبڕکێیەش دەخرێتە سەر کۆی ئەو ٢٥ خاڵەی براوەی ئەم قۆناغە دەبێتە پاڵەوان و خالێکیش دەدرێت ئەوەی بە خێراترین ماوە بەدوای گۆڕەپانەکە بسووڕێتەوە.
پێشبڕکێکە لە ١٧ سووڕانەوە بەدەوری گۆڕەپانە سووڕانەوە کە ڤێرشتابن سودی لە سەرەتا ھێواشەکەی ھامیڵتۆن وەرگرت بۆ ئەوەی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت.
بەر لە پێشبڕکێی کۆتاییش ڤێرشتابن پێشەنگی ریزبەندی جیھانی گرتووە کە ٣٢ خاڵ لە پێش ھامیڵتۆنی پاڵەوانی جیھان دێت