لە ھەرێمی کوردستان ٩٤ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە
لە ھەرێمی کوردستان ٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون و یەک حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٣ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بون و یەک تووشبوی تری ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە، ٩٤ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبونەوە.
کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێم گەیشتە ١٠٦ ھەزار و ٨٧٠ کەس و لە کۆی ئەو ژمارەیەش سێ ھەزار و ٤٩٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، تائێستاش ١٠٢ ھەزار و ٢٣٤ تووشبوو لە ھەرێمی کوردستان چاکبونەتەوە.
|