چاپی چوارەمی ئینسکلۆپیدیا دەگەیەندرێت بە ئۆرگانەکانی یەکێتی

2021-07-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کتێبی ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە بە شێوەیەکی زانستی باس لە مێژوو و خەباتی یەکێتی و سەرکردەکانی ئەو حزبە دەکات، سەرپەرشتیارانی ئینسکلۆپیدیاکە کتێبەکە دەگەیەنن بە ھەموو ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بەڕێوەچوو، فەرید ئەسەسەرد سەرپەرشتیاری گشتی ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی بە شێوەی ڕەسمی چاپی چوارەمی ئینسکۆپیدیاکە دەگەیەنن بە ھەموو ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەش ھەوڵێکە بۆ خستنەڕووی مێژووی یەکێتی بە شێوەی زانستی و بە پشتبەستن بەڵگەنامە و نوسراو و کۆنووسە ڕەسمییەکان.

وتیشی، گرنگی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بۆ ئەوەیە ھەر کەسێک بیەوێت زانیاری لەسەر مێژوو و قۆناغە جیاکانی یەکێتی دەست بکەوێت دەتوانێت بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نێو کتێبەکە ھەموو زانیارییەکی ئەکادیمی لەسەر یەکێتی بە ئاسانی دەست بکەوێت.