سکاڵا لەسەر کۆمپانیای "Facebook" تۆمار دەکرێت
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی "BBC"، سکاڵایی یاسایی لەسەر کۆمپانیای "فەیسبوک" تۆمارکراوە بەهۆی جیاکاری کردن لە پێدانی هەلی کار لە نێوان هاووڵاتیانی ئەمریکی و کرێکاران یاخود کەسانی بیانی.
بە گوێرەی هەواڵەکە، وەزارەتی دادی ئەمریکا کۆمپانیایی ناوبراو تۆمەتبار دەکات بە جیاوازی و ستەم کردن لە هاوولاتیانی ئەمریکی و رایگەیاندووە: "کارەکان ڕاستەوخۆ دەدرێن بە کەسانی بیانی خاوەن ڕێگەپێدانی مانەوە (ڤیزا)ی کاتی.
هەروەها وەزارەتەکە لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، کە کۆمپانیای فەیسبوک ڕەتیکردووەتەوە لە پێدانی هەلی کاردا ئەمریکییەکان لە بەرچاو بگرێت و تەنها ژمارەیەکی دیاریکراوی پۆستی بۆ هاوولاتیانی ئەمریکی تەرخان کردووە کە لە ٢٦٠٠ هەلی کار تێناپەڕێت.
لە بەرامبەریشدا، "فەیسبوک" تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت تەواوی گرێبەست و دامەزراندنەکانیان بە چاودێری و هاریکاری وەزارەتی داد بووە.
جێی ئاماژەیە، کە زۆربەی ڕێگەپێدانی مانەوە (ڤیزا) کاتییەکانی جۆری "H-1B" دراوە بە کارمەندانی کۆمپانیای فەیسبوک، کە ئەمەش داواکەی وەزارەتی داد پشتڕاست دەکاتەوە.
|