هەمەڕەنگ

ژنە ڕەش پێستێک پۆستێكی باڵا لە كابینەكەی جۆبایدن وەردەگرێت


ماڵپەری "ئەکسیۆس "ھەواڵێکدا ئاشکرایکردووە، بۆ کەمینجارە لە مێژووی  ئەمریکا و ئەنجومەنی دادوەرانی یەدەگی فیدراڵی ژنێکی ڕەش پێست بەناوی " لیسا کوک " ببێتە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ،ھەروەھاش دەبێتە یەکەم ژن لە کابینەکەی " جۆبایدن دا پۆستێکی باڵای لەو جۆرە وەربگرێت .

ھەربەپێی ئەو ماڵپەرە ، "لیسا کوک " لە ڕابردوودا ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا "باراک ئۆباما " بووە و چەندین وتاری لەسەر کاریگەریی بڕیارە ڕەگەز پەرستەکانی پێشووی ئەمریکا نووسیووە .  
ھاوکات ئەوەی جێی سەرنجە لە کابینەکەی " جۆ بایدن " سەرۆکی ئەمریکادا چەندین کەسایەتی دیکە دیاری کراون ، کە پێشتر لە ئیدارەکەی ئۆبامادا  پۆستی باڵایان ھەبووە .



2 هەفتە پێشتر - Feb 12 2021 12:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12