قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی عەقید سالار سەردار نیگەران بووم

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچیدوایی عەقید سالار سەردار پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، " عەقید سالار کادرێکی بەئەمەک و دڵسۆز و ئەفسەرێکی بەدیسپلین و سەرکەوتوو بوو بەتایبەت کە بەڕێوبەر بوو لە فەرمانگەی پاسپۆرتی ھەڵەبجە ، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی... 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عەقید سالار سەردار 

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (عەقید سالار سەردار)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو عەقید سالار کادرێکی بەئەمەک و دڵسۆز و ئەفسەرێکی بەدیسپلین و سەرکەوتوو بوو بەتایبەت کە بەڕێوبەر بوو لە فەرمانگەی پاسپۆرتی ھەڵەبجە ، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال