ئەمنستی: ئیسرائیل دوو جۆر بۆمبی نایاسایی لە بۆردومانکردنی غەززەدا بەکارھێناوە

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئیسرائیل دوو جۆر بۆمبی نایاسایی لە بۆردومانکردنی غەززەدا بەکارھێناوە، یەکێکیان فسفۆڕی سپییە و ئەوی تر بۆمبێکی ئەمریکییە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەڵگەکانی تاقیگە دەیسەلمێنن کە یەکە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆمبی نایاسایی لە جۆری فسفۆڕی سپییان لە کەرتی غەززە بەکارھێناوە. 

ھەروەھا، بەپێی بەڵگە ڤیدیۆیی و وێنەکان بۆیان دەرکەوتوە کە تۆپخانەکانی ئیسرائیل جۆرێکی دیکە بۆمبیان بەکارھێناوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە پێیان دراوە و سەرجەم بەڵگەکان پارێزراون.

ھاوکات رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئیسرائیل بۆمبی نایاسایی لە جۆری فسفۆڕی شپی لە باشوری لوبنان بەکارھێناوە کە بوەتەھۆی برینداربوونی چەند ھاووڵاتییەکی مەدەنی و پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەوەی ئەو کارانەی ئیسرائیل وەکو تاوانی جەنگ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.