بلینکن ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە پێش کۆتایی ئەمساڵ دەبێت کۆتایی بە ئۆپراسیۆنی غەززە بھێنرێت

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئیسرائیلی لە پێویستی کۆتاییھێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە پێش ساڵی نوێ ئاگادارکردووەتەوە.

بە پێی میدیاکانی بەریتانیا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بە ناراستەوخۆ بە ئیسرائیلییەکانی راگەیاندووە کە دەبێت تا ساڵی نوێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە تەواو بکات و رایبگرێت.

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، حکومەتی ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە، کە دەبێت لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا شەڕی کەرتی غەززە کۆتایی بێبھێنرێت نەک چەند مانگێک، بەڵام ڕۆژنامەکە روونی کردەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل ھیچ گەرەنتییەکیان نەداوە بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕەکە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا.

ھاوکات، بلینکن رایگەیاندووە ئەگەر حەماس خۆی رادەست بکات شەڕ لە غەززە کۆتایی دێت.