رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە کۆبێتەوە، شەش کاندیدی سونەکانیش کێبڕکێی بەدەستھێنانی پۆستەکە دەکەن.

ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە لەیەک بڕگە پێکھاتووە و تایبەتە بە ھەڵبژاردنی کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەیحەلبوسی. 

ھاوکات، عەباس عامری، راوێژکاری سیاسی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی شەش کاندیدی لەلایەن سوننەکانەوە بەدەست گەیشتووە بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجومەن.

پێشتریش سالم عەنبەکی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو، کاتی ئەنجامدانی دانیشتن بۆ ئەم بابەتە درەنگە و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید، یاخود دوو کاندید نەکراوە بۆیە دانیشتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان.