ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی سێشەممەی داھاتوو بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، شەش کاندیدی سونەکانیش کێبڕکێی بەدەستھێنانی پۆستەکە دەکەن.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیاردراوە ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی سێشەممە کۆببێتەوە بە مەبەستی دیاریکردنی کەسێک وەکو شوێنگرەوەی حەلبوسی. 

ھاوکات، عەباس عامری، راوێژکاری سیاسی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی شەش کاندیدی لەلایەن سوننەکانەوە بەدەست گەیشتووە وەکو شوێنگرەوەی حەلبوسی. 

پێشتریش سالم عەنبەکی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو، کاتی ئەنجامدانی دانیشتن بۆ ئەم بابەتە درەنگە و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید، یاخود دوو کاندید نەکراوە بۆیە دانیشتن بۆ دیاریکردنی جێگرەیەک بۆ شوێنی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان.