تەکنەلۆژیا

كۆریای باكوور ٣١٦ ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی هێرشی ئەلكترۆنییەوە دەستكەوتووە


كۆریای باكور چەند دامەزراوەیەكی دارایی و بانكی نێودەوڵەتی كردووەتە ئامانج.

ڕێكخراویی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هێرشی ئەلكترۆنییەوە كۆریای باكور چەند دامەزراوەیەكی بۆرسە و دارایی وڵاتانی كردووەتە ئامانج، لە پێناو دابینكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە نێوان ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠، كۆریای باكوور نزیكەی ٣١٦ ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی هێرشی ئەلكترۆنییەوە دەستكەوتووە.

2 مانگ پێشتر - Feb 10 2021 8:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12