رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بڕیارێکی نوێ دەدەن

2021-07-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بڕیارێکی نوێ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بڕیاریان دا رێگە نەدەن ھیچ کەسێکی دەرەکی لە وەرزشکاران نزیک بێتەوە بەتایبەت کەسانی بەرپرس.

لیژنەی رێکخەری ئۆڵۆمپیاد بڕیاری دا رێگە نەدات بەرپرسان لە کاتی ئاھەنگی میدالی دابەش کردن میدال بکەنە ملی سەرکەوتوان، ئەمەش بۆ ئەوەی مەترسی توشبوون بە کۆرۆنایان لەسەر دروست نەکەن.
وەکو باوە کاتێک ئەستێرەیەک میدال دەباتەوە یەکێک لە بەرپرسان زۆرینەی کات وەرزشین میدال دەکەنە ملی وەرزشکاران، بەڵام لە تۆکیۆ ئەم دیمەنە نابینرێت.


لیژنەی رێکخەر بریاری داوە لە تۆکیۆ کاتێک وەرزشکارێک میدال دەباتەوە  ئەوا لە ئاھەنگی دابەش کردنی میدال دەبێت خۆی میدال بکاتە ملی ئەمەش بۆ ئەوەی لە ھەموو مەترسیەک بەدوور بێت.


تۆماس باخ راشیگەیاند، ئەو کەسانەشی دەبێت میدال ببەنە بەردەم وەرزشکاران دەبێت کەمامە و دەستکێش بەکار بھێنن.