ئاراس محەمەد ئاغا ھەردوو تەکیەی شێخ ئیسماعیل ولیانی و شێخ عەبدالعزیز گەیلانی بەسەر دەکاتەوە

2023-12-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز



نیوەرۆی ئەمڕۆ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لەگەڵ شێخ مەھدی شێخ ئەحمەد بەرزەنجی راوێژکاری دەزگای ھەڵبژاردن و ژمارەیەک کادری دەڤەرەکە، سەردانی ھەردوو تەکیای شێخ ئیسماعیل ولیانی لە ناحیەی روڤیا ، تەکیای شێخ عەبدالعزیز گەیلانی لە قەزای ئاکرێ کرد.

ھاوکات لەلایەن شێخ وریا بەرزەنجی رابەری تەریقەتی قادری ولیانی لە کوردستان و عیراق و جیھان و بەشێک لە خزمانی شێخی بەرزنجی پێشوازی کران، ھاوکات لە وتەیەکیدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند، سوپاسی پێشوازی گەرمی شێخانی بەرزەنجی کرد و جەختی لەپەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە کردەوە کە ھەمیشە شێخانی بەرزەنجی و تەکیەکانیان رۆڵی گرنگیان ھەبووە و بەشێک بوون لە پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بەھێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان.