لە دهۆک خوێندکارێک لەناو پۆلەکەی خۆیدا دەکوژرێت

2023-11-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە خوێندنگەیەکی شارۆچکەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک، خوێندکارێک بە دەمانچە ھاوپۆلێکی خۆی کوشت، پۆلیسی دھۆکیش دەڵێت، بکوژەکە دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە خوێندنگەیەکی شارۆچکەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک، خوێندکارێک بە دەمانچە ھاوپۆلێکی خۆی کوشتووە و دوابەدوای رووداوەکە پۆلیسی سێمێل گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاند، بکوژ و کوژراو ھەردووکیان ١٧ ساڵن و دانیشتووی گەڕەکەی شەھیدانی قەزای سێمێلن و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کوشتنەکە دەکرێت.

ھاوکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو خوێندکارەی کوژراوە، ناوی " موستەفا فەھمی"ە و لە پۆلی ١١ی بنەڕەتییە، لەئێستاشدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی دھۆک گواستراوەتەوە