هەمەڕەنگ

کەشتی ئاسمانی ئیمارات گەیشتە مەریخ


لە یەکەمین ئەزموونیدا کە سەرکەوتنی بەدەستھێنا، کەشتی ئاسمانی ئیمارات گەیشتە سەر مەریخ و مێژووی بۆ خۆی نوسیەوە. 

کەشتی ئاسمانی "ھیوا" ی ئیماراتی لە یەکەمین ئەزمووندا بە سەرکەوتوویی گەیەندرایە خولگەی ھەسارەی "مەریخ"، بەوەش ئیمارات بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی و پێنجەمین وڵاتی جیھان کە بگاتە ئەو ھەسارە سوورە، لە ئێستاشدا زانایانی ئیماراتی توێژینەوەکانیان لەسەر بەرگ  و خولگەی ھەسارەی "مەریخ " دەستپێکردووە. 
ئاژانسی گەردووناسی ئەمریکی " ناسا " ش لە تویتەر پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە "ئیمارات" کردووە و بە ھۆنراوەیەکی عەرەبی تویتەکەی بڵاوکردووەتەوە. 
کەشتی ئاسمانی "ھیوا" ی ئیماراتی ٧ مانگ بەر لە ئێستا لە زەوییەوە ڕەوانە کراوە بەخێرایی ١٢٠ ھەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، ئەو کەشتییە بە جۆرێک لە مانگی دەستکردیش ناودەبرێت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە بەرگەھەوا و کەشوھەوای مەریخ.   



2 هەفتە پێشتر - Feb 10 2021 9:35AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12